كراسی كوردی و رەنگی سپی

كراسی كوردی و رەنگی سپی
هەڵبژاردنی رەنگ، یان ئەو جۆرە ستایلە بۆ كراس و جلوبەرگ، هەنگاوێكی گرنگە، چونكە ئەو دوو لایەنە، سەرەكیترین هەنگاوە تاوەكو جلێكی جوان یان كراسێكی شایستە ئامادە بكەین، بەهۆی زۆری لە رەنگ و دیكۆری جلەكان، بۆیە ناكرێت شێوەیەكی سادە بەدی بكەین، بە مەرجێك دەبێت ئەو جلە لەگەڵ ئەو رەنگە دیاری كراو بێت كە رەنگەكە لەگەڵ كراسەكە گونجاو دەبێت. كراسی كوردی، لە جۆرەها رەنگ ئامادەكراوە، بەمەش دەكرێت جۆرە رەنگێك هەڵبژێرین كە جیاواز بێ لەگەڵ رەنگ و شێوەی دیكە، دەكرێ لەو بیرۆكەیە دوور بكەوینەوە كە رەنگی سپی تەنیا بۆ جلی بووكە، دەتوانین ئەو لایەنە بگۆڕین و دیمەنێكی دیكە هەڵبژێرین، بۆ نموونە دەتوانین رەنگی سپی هەڵبژێرین بۆ جلی كوردی،، كە دەبێتە یەكێك لەو جۆرە ستایلانەی دیمەن و جوانییەكی رازاوەی هەبێت، بەڵام رەنگی سپی بۆ كراس، پێویستی بە دیكۆر و ستایل دەبێت، بۆیە دەتوانین چەند شێوەیەكی جوان لەناو كراسەكەوە بێ، وەك شێوەی گوڵ، پەپوولە، گەڵای دار. كاتێك دەكەوێتە سەر كراسی ژێرەوە، دیمەنێكی دیكەش دەخاتە سەر جوانی كراسە كوردییەكە، بۆیە لەو هەنگاوە پێویستمان بە نەخش و رەنگی سپی دەبێت بۆ كراسێكی شایستەی كوردی لە رەنگی سپی.
Top