رەنگەكانی ماكیاژی پشت چاو

رەنگەكانی ماكیاژی پشت چاو
ماكیاژ و جۆری بۆیە كردن، یەكێكە لە شایستەترین هەنگاو بۆ پیشاندانی مۆدەیەكی تازە و شیاو، بەمەش دەتوانین لە رێگەی ماكیاژی چاوەوە، دیمەنێكی جوان بە چاو ببەخشین، كە هەنگاوێكە بۆ رازاندنەوەی چاو، لە ماكیاژی چاودا، چەندین بەش هەن، كە چاوەكان جوان و رازاوە دەكەن، لەوانە : رەنگی پشت چاو –ماسكارا كردنی برژانگ- رەنگی بەشی خوارەوەی چاو-هێلكاری بۆ لێواری ژێرەوەی برژانگ، ئەمانەش وەك رێگەیەكی سەرەكی دەبیت كاتێك مۆدەیەك بۆ ماكیاژ كردنی چاو بەدی دەكەین. رەنگی پشت چاو، جۆری جوانی و شێوازی ماكیاژی چاو دیاری دەكات، كە دەبێتە هۆكارێكی تایبەت و رازاوە بۆ گۆڕینی شێوەی چاو، ئەو رەنگانەی لەم وەرزەدا بۆ ماكیاژی پشت چاوەكان دادەنرێن بریتیین لە : رەنگی، وەنەوشەیی – رەش و سپی تێكەڵ – سەوزی كاڵ، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ رەش تێكەڵ دەكرێت- رەساسی و سیلڤەر، ئەو رەنگانە هۆكارێكی گرنگن لە جوانیی دانانی ماكیاژی چاودا.
Top