دانانی ئێكسسوار لە جێگەی پشتێن

دانانی ئێكسسوار لە جێگەی پشتێن
هەر كەرەستە و ئێكسسوارێك بە دیمەن و شێوازێكی خۆیەوە كاری لەسەر دەكرێت، وەك ئەو ئێكسسوارانەی جێگەی كەرەستەیەكی دیكە دەگرنەوە، وەك دانانی ئێكسسواری گەورە لەجێگەی پشتێن، كە مۆدەیەكی تازەیە دەكرێت سوودیان لێ وەربگرین لە جێگەی دیكەدا كاری لەسەر بكەین. یان كاتێك بمانەوێت لە جێگەی كەرەستەیەكی مۆدەكانی پێشوو، یان ئەو بەشانەی ئێستا لە مۆدەكاندا بەدی دەكرێت، سوود لە كەرەستەیەكی دیكە وەربگرین، وەك : بەكارهێنانی شاڵ، لە جێگەی رەفتە و شاڵەی سەر، واتە دەتوانین شاڵ لە مل بكەین، كە ئەویش مۆدەیەكی نایابە، یان لە رێگەی دانانی ئێكسسواری گەورە لە شێوەی پشتێن، ئێكسسواری پشتێن، مۆدەیەكی شایستە و جوانی هەیە، بەتایبەت كاتێك لەگەڵ كراس یان بۆدی دەپۆشرێت، ئەمەش وادەكات كە دیمەنێكی رازاوەی هەبێت، پشتێن لە دوو شوێن دەبەسترێت، یەكێكیان كاتێك لەسەر ناوقەد دەبێت، یان زیاتر دەكەوێتە سەر سمت، هەروەها لە مۆدە تازەكانی بەستانی پشتێن، دەخرێتە ژێر سینگ، كە ئەوەش مۆدەیەكی تازەیە، وەك لەم كراسە زەردەدا بە جوانی كاری بۆ كراوە، پشتێنی ئێكسسوار مۆدەیەكی شیاو و كارامەی هەیە، بە جۆرێك نەخشێكی گەورەی لە پێشەوە هەبێت، هەروەها تەواوكاری لە شێوەی پشتێن بێت و بچێتەوە سەر پشت و بە ئاراستەیەكی ئاسۆیی ببەسترێت.
Top