دەستە جلێك بۆ پاییز

دەستە جلێك بۆ پاییز
لەگەڵ هاتنی وەرزەكانی ساڵ، مۆدە و جلەكانیش گۆڕانكاری و شێوەی تازەیان دەردەكەوێ، بۆیە دەبێ خانمان ئاگاداری ئەو لایەنە بن و هەر یەكە ئەو جۆرە جلە یان كەرەستە و ئێكسسوارە بەكاربهێنن كە لەگەڵ وەرزی تازە شیاو و گونجاون، ئێستا لە وەرزی پایزداین، كە وەرزی گەڵا وەرینە، بۆیە ئاراستەی دیكۆر و جوانی كەرەستەكان روویان لە مۆدەیەكی دیكەیە، مۆدە و ستایلی گشتی جلوبەرگیش، وەك رێچكەیەك بەرەو گۆڕانكاری دەچێت، دەستە جل و شتی تازە دێتە كایەوە، لەوانەش : پانتۆڵ، بۆدی و كراسی سەرەوە، جانتای دەست و گوارەی گوێچكە، پێڵاوەكانیش مۆدەی تازەیان بۆ دەردەكەوێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز، دەتوانین مۆدەكان بەرەو دیمەنێكی دیكەو شێوەیەكی تازە بەرین، بۆیە لە رێگەی مۆدەی پانتۆڵی جینز، یان پانتۆڵی قوماش، هەروەها بۆدیەكی تەسك كە دەستە بگرێ، دواتریش كراسێك لە سەرەوەی بۆدیەكە دەپۆشرێت بۆ پاراستنی جەستە لە گەرمی و ساردیی ئەو وەرزە، بەڵام گرنگە رەنگی ئەو جۆرە جلانە جیاوازیان هەبێت، واتە دەتوانین رەنگی بۆدی و پانتۆڵەكە لە یەكدی جیاواز بن، كەچی دەكرێ رەنگی كراسەكەی سەرەوە لەگەڵ رەنگی جانتا و پانتۆڵ، لە یەكدی نزیك بن لە جۆری رەنگەوە، ئەو دەستە جلەش مۆدەی وەرزی پاییزی ئێستایە.
Top