فەرش و بەرماڵ لە دیكۆری ماڵدا

فەرش و بەرماڵ لە دیكۆری ماڵدا
لە دیكۆری ماڵدا، چەندین رێگە و هەنگاوی گەورە و بچووك هەن كە كار دەكەن لەسەر گۆڕین و تازەگەری لە دیكۆری ماڵدا، ئەمەش لە تایبەتمەندی و ئامادەكاری بۆ دانان و نزیك بوونەوە لە تازەترین كەرەستە یان جوانترین مۆدەكانی دیكۆر و كەرەستەی دانراو لە دیكۆری ماڵدا، فەرش و بەرماڵ، ئەو دوو جۆرە دیكۆرە پڕ دەكەنەوە لە دیكۆری ماڵ، لە بەرامبەریشدا دیكۆرێكی دیار و شایستە دەردەخەن، بە گوێرەی ئەو دوو جۆرە كەرەستەوە، جوانییەكی هێمن و رازاوە لە ئامادەكاری بە دیكۆری ماڵ دەدەن، بە تایبەت كاتێك دەمانەوێ، چەند بەشێكی دیكۆری ماڵ بپۆشین، كە پێویستی پێیەتی، لەگەڵ دانانی بەرماڵ، بە شێوەیەكی تاك و بەبێ هیچ كەرەستەیەكی دیكە، واتە دەتوانین لە ناوەڕاستی ماڵدا دایبنێین، یان لەگەڵ كەرەستەیەكی دیكە بگونجێنین، ئەمەش هاوتای جوانییەكی تایبەت دەردەخات، لە رێگەی ئەو جۆرە كەرەستەوە، بەشێكی زۆر لە ماڵدا دادەپۆشرێ و تەنانەت دیكۆرێكی شایستە بە خۆیەوە بەدی دەكات، لەو روانگەوە ئامادەكاری بۆ ئەو جۆرە كەرەستەیە، دەبێ لە شوێنێكی بۆشایی ماڵدا جێگەی بكرێتەوە و لەگەڵ رەنگی دیوار و دیكۆرەوە، گونجاندن و رێكخستن دروست ببێ لە نێوان فەرش و بەرماڵ و دیكۆری ماڵ.
Top