كاری دەستی دروست كردنی ئێكسسواری گوڵ

كاری دەستی دروست كردنی ئێكسسواری گوڵ
كاری دەستی یەكێكە لەو ئەركە جوان و خنجیلانانەی كە ئافرەتان پێوەی دەست رەنگێنن و دەتوانن لە سادەترین رێگەدا كارێكی ئەوتۆ بەدی بكەین و ئەمەش دەبێتە رێگەیەك بۆ دروست كردنی ئێكسسوارێك كە جێگەی جوانی و ناسكی لە ماڵەكەتدا هەبێ، وەك ئەوەی دەتوانین لە كەوچكی پلاستیك كە ئێستا لە بازاڕەكاندا هەیە، هەروەها لە ماڵەكانیشدا بەشێوەیەكی بەرچاو هەیە، بە بڕینی قەدی كەوچەكە، دواتریش تواندنەوەی كەوچەكە لەسەر ئاگرێكی كز وەك ئاگری مۆم دەتوانین سەرەوەی كەوچكەكە بتوێنینەوە و بەمەش شێوەی گوڵی لێوە دەردەچێ، دواتریش كۆمەڵێك كەوچك كۆ دەكەینەوە و بە هەمان رێگە، دەتوانین چەندین گوڵی پلاستیك و جوان ئامادە بكەین، كە دەكرێ بكرێتە ئێكسسوارێكی رازاوە و لە ماڵەكەتدا دابنرێ، بۆیە لە رێگەی كاری دەستییەوە، چەندین بەرهەممان دەست دەكەوێ كە جێگەی جوانی و سەرنجڕاكێشبوون دەدەن.
Top