شێــــــــــــــــــــــــــــــــــواز و ستایلی برۆ بۆ خانمان

شێــــــــــــــــــــــــــــــــــواز و ستایلی برۆ بۆ خانمان
مۆدەی ماكیاژ و كاری جوانكاری بۆ رووخسار هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەدی هێنانی مۆدەی ماكیاژێكی تایبەت بۆ نمایشێكی رازاوەی ماكیاژی رووخسار، یەكێك لەو ماكیاژە پێویستانەی كە لە رووخساردا هەیە، ئەویش ماكیاژ و ئامادەكاری برۆیە، ماكیاژی برۆ، چەندین وێنە و شێوازی خۆی هەیە، هەر یەكە بە جۆرێك ئەنجام دەدرێت، لەوانە لە رێگەی تاتۆ یان ماكیاژی بۆیە، یان بە رەنگ كردنەوە بێت، ئەم هەنگاوەش رێگەیەكە بۆ دانانی ماكیاژێكی نەرم و شایستە لە رێگەی ئەو ماكیاژەوە ئامادە بكەین، بە جۆرێك دەبێت ماكیاژی برۆ، جوانترین شێوە لە خۆ بگرێت و دیمەنێكی رازاوەی هەبێت، زیاتریش لە مۆدەكانی برۆ وەك : برۆی كەوانە – شێوەی ژمارە هەشت- نیو كەوانە – شێوەی مانگ – نیمچە برۆ، كە شێوازێكە و نیوەی لە تاتۆیە نیوەی دیكەشی لە برۆی راستەقینەیە، برۆی تاتۆ ئەو شێوازە جوانییە نابەخشێت، وەك ئەوەی لە برۆی راستەقینەدا هەیە، بەمەش دەتوانین زیاتر سوود لە برۆی راستەقینە وەربگرین، بە مەرجێك ئەو شێوازە ئامادە بكرێت كە لەگەڵ شێوەی رووخسار و چاو بگونجێت و نەبێتە هۆی شێواندنی جوانیی چاو یان رووخسار، بۆیە گرنگە خانمان بزانن چ جۆرە مۆدەیەك بۆ برۆكانیان هەڵدەبژێرن تاوەكو لەگەڵ سیمای رووخسار و چاو رازاوە و جوان بێ.
Top