دۆشاو يان ئاوى تەماتە!
September 27, 2012
رەنگا و ڕەنگ
سەبارەت بە چۆنیەتی دەست پێكردن و ئامادەكردنی شێواز گەلێكی هەیە، ئەوەی باوبوو، تا ئێستاش لە هەندێك شوێن ماوە كە بڕێكی زۆر لە تەماتە زیاتر تەماتەی تەواو سووری هەندێك شل دەهێنرا پاش جوان شوشتنەوەی دەگوشرا بە سەبەتە ئاوەكەیان لە پاشەرۆ و توێكڵەكەی جیادەكردەوە، پاشان لەسەر سنی گەوەرە گەورە دادەنرا و دەبرایە شوێنێكی بەرز و بەرهەتاو، تا وشك دەبووەوەو وكۆیان دەكردەوە، شایانی باسە تا تەواو وشك دەبوو، دەبووایە چەند جارێك سەردانی بكەی، چوونكە رەنگە بەهۆی باوە هەندێ ماددە و پارچەی بكەوتبا ناو كە پیسی دەكرد یان بە كەڵكی خواردن نەدەهات، بەتایبەت ئەگەر كاتی دروست كردنەكەی دواكەوتبایە بۆ وەرزی پایز،لەو وەرزە بەهۆی باوە پەلكی دارو زۆر شتی دەكەوتە سەررو دەبوایە بەشی سەرەوەی بە تەواوی هەڵبگیرێت و بە كەڵك نەدەهات، تا هاوینێكی دی و پێگەیشتنی دووبارەی تەماتە ئەو دۆشاوەی تەماتە بۆ خواردن بە كاردەهات.