بچووكترین دایك!

بچووكترین دایك!
ئەوانەی لە تەمەنێكی منداڵیدا یان بچووكیدا شوو دەكەن، هەر زوو دەبن بە دایك و تووشی منداڵ بەخێو كردن دەبن، یەكێك لەو دیاردە سەیرەی كە لە وڵاتی یەمەندا هەیە، ئەویش زوو بە شوودانی كچانە لە تەمەنێكی زۆر بچووكدا،ئەمەش بەهۆی ناكۆكی یان وەك تۆڵە سەندنەوە یان بەهۆی هەژارییەوەیە، (ئاسیا) تەمەنی (14) ساڵە، دوو ساڵ لەمەوبەر شووی كردووە و ئێستاش دوو منداڵی هەیە، ئەوەی سەیرە كاتێك سەیری دەكەیت، وەك منداڵێك دەردەكەوێت، بەڵام لە راستیشدا دایكی دوو منداڵە، بەمەش دەبێتە بچووكترین كچ كە شووی كردبێ لەتەمەنی (12) ساڵی و ئێستاش بچووكترین دایكە و تەمەنی (14) ساڵە.
Top