حەتــــــــــــــــــۆتە

حەتــــــــــــــــــۆتە
رەوەند بەختیار
بواری بۆن و بەرام و كەرەسەكان سادەو ساكار بووە، ئەوەتا پێشان ئافرەتان لەجیاتی بۆن حەتۆتەیان بەكارهێناوە وزۆر جاری وا هەبووە، بۆ منداڵان بە لانكیانەوە كردووە بۆ بۆن خۆشبوون.
حەتۆتە لەشێوەی قەمزەنوشتی دروستیان دەكرد بە جۆرەها پەڕۆی ڕەنگاو ڕەنگ لەیەكیان دەخست و بە مۆری و زەنگیانەو مەرجان دەیان رازاندەوە بۆ جوانی. ناو قەمزەنوشتییەكان و هۆكاری بۆ نەخۆشەكەی ئەوەبوو كە پڕیان دەكرد لە گوڵەباغ و قەنەفڵ و ڕەشكە و شمڵی و رازیانە و هێل و دارچین . ئینجا جوان بە ئاون دەیان كوتا تاوەكو كلی لێدەهات. ئینجا ڕاست و چەپ لە ملیان دەكرد دەیانگوت كچی فلانی یا ژنی فڵانی یان منداڵی فڵانی بۆنی ڕۆژەڕێیەك دەڕوات، كە بۆنێكی خۆشی هەیە و تەنانەت دەبێتە شتێكی سەیر و جوان كە كورد شتی لەم جۆرەی ئامادەكردبێت و بەكاریهێنابێت، حەتۆتە تاوەكو ئەمڕۆش ماوە و كاری پێدەكرێت، بەڵام وەكو كەرەستەیەكی تایبەت دروست دەكرێت و لە بازاڕدا كەم ماوەتەوە، تەنیا لە چەند شوێنێك نەبێ ئەگینا دەست ناكەوێت.
Top