نەخشی ئاڵای كوردستان لەسەر جلی كوردی

نەخشی ئاڵای كوردستان لەسەر جلی كوردی
جلی كوردی لەگەڵ هەر مۆدەیەكی تازەدا، بەرەو گۆڕانكاری و ئامادەكاری دەچێت، ئەمەش لە رێگەی ئەو شێوازەوە دەبێ كە بۆی دادەنرێت، تەنانەت بە گوێرەی ستایلەكەیە، دەتوانین ئەو جۆرە نەخشە هەڵبژێرین بۆ سەر جلەكە، بۆیە هەر جلێك مۆدەیەكی تایبەت بە خۆی هەیە، لە مۆدە تازەكانی جلی كوردیشدا، جۆرە نەخشێك بۆ كراسی كوردی ئامادە دەكرێت.
نەخشی جلوبەرگ بە پێی هەر شێوەیەكەوە دەبێت، رەنگە لە رێگەی ئەو نەخشەوە جوانیی جلەكە دیاری بكرێت، یان بە سادەیی خۆی بمێنێتەوە، لە مۆدەی جلی كوردیدا خانمان زیاتر گرنگی بە رەنگ و جۆری قوماش دەدەن، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كاتێك نەخشی كراسەكە بە شێوەیەكی دروست بێ، دانانی نەخش بۆ جلوبەرگ كارێكی گرنگە،نەخشی ئاڵای كوردستانیش یەكێكە لەو نەخشانەی كە بۆ كراسی كوردی دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دیمەنێكی جوان و قەشەنگی هەیە، كە بەشی سەرەوەی كراسەكە لە رەنگی سوور دەبێ، هەروەها ناوەڕاستیش لە سپی و بوونی رۆژێك وەك ئاڵای كوردستان، لە خوارەوەش بە سەوز كۆتایی دێت.
Top