سەبەتەی كوردەواری

سەبەتەی كوردەواری
پێشان كاری دەستی لە كوردەواریدا یەكێك بووە لە پیشەی پیاوان و ئافرەتان، تەنانەت هەركارێك جێگەی شانازی و كاری جوانی ئەمڕۆیە، ئەوەی لەو وێنەیەدا دەبینرێت، پێیدەگوترێت (سەبەتە)، سەبەتە بە رێگەیەكی جوان و سەیر دروست كراوە، زیاتر لە دار دروست دەكرا، یان قەمیش و پەلكی دار كە بە تەڕی لە دار لێدەكرێتەوە و دەكرێتە سەبەتە، شێوەی دروست كردنی سەبەتە، لە خوارەوە دەست پێدەكات و بەرەو سەرەوە دەچێت، واتە لە خوارەوە بە بچووكی لەناو یەكتر دەخرێت وەك ئەوەی كەزی بۆ قژ بكرێت، كە لە پارچەی باریك و درێژ ئامادە دەكرێت، پاشان دەخرێتە ناو یەكتر و تاوەكو سەرەوەی دەچێت، ئەمەش كارێكی ئەندازەیی و جوانی دەوێت، بەڵام ئەوەش لە بیرۆكەی كورددا هاتووە و توانیویانە ئەو جۆرە كارە بكەن، كە وەك كارێكی ئەندازەیی سەیر بووە، سەبەتە بۆ هەڵگرتنی كەرەستە و هێلكە یان كا و یاخود دەكرا بە جێگەی مریشك تاوەكو هێلكەی لێ هەڵبهێنێت كە بەم شێوەیە دروست كراوە، بۆشاییەكی بچووك لەنێوان تەلەكانی هەیە و كە هەوا تێدا بێ و بڕوا، ئەوەش وادەكات كە ناوی سەبەتەكەشی وەكو دەرەوە بێ یان جیاوازییەكی هەبێ لە كەشی دەرەوە.
Top