دروست كردنی گــــــــــــوڵ لە كاغەز

دروست كردنی گــــــــــــوڵ لە كاغەز
كاری دەستی خانمان، یەكێكە لەو بوارانەی كە ئافرەتان تێیدا زیاتر دەست ڕەنگینترن لەپیاوان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی حەز و شتی جوان لەبیرۆكە و هەستی خانماندا زیاترە لەوەی لەلای پیاوان. دەست ڕەنگینی خانمان لەوەدایە كە لەكەرەستەیەكی بچووك و سادە، شتێكی جوانی دروست دەكەن، بەمەش وادەكات كە ببێتە یەكێك لەو كارانەی لەماڵدا یان لەهەر شوێنێكدا سوودی لێوە ببینن، كاری دەستیش یەكێكە لەو بیرۆكە جوانانەی كە بەئاسانی دەتوانین لەكەرەستەیەكی بچووك شتێكی جوان ئامادە بكرێ، بۆ نموونە: دەتوانین لەپارچە كاغەز شێوەی گوڵی جوان دروست بكەین كە ئەو گوڵەش دەكرێ لەدیكۆری ماڵدا دابنرێ و ببێتە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و جوان. دروستكردنی ئەو جۆرە گوڵەش بەم شێوەیە دەبێ كە بەوێنەوە بۆتان ڕوون كراوەتەوە:
- سەرەتا كۆمەڵێك كاغەز دەهێنین، باشترە ئەو كاغەزانە ڕەنگی سپی نەبێ، چونكە چ جۆرە ڕەنگێك بێ ئەو جۆرە گوڵە دەردەچێ، هەروەها پێویستیمان بەتۆقەیەك دەبێ بۆ بەستنی كاغەزەكان و لەگەڵ كۆمەڵە كاغەزێك بەبچووكی لەگەڵ یەكتر ببەسترێ ئەمەش بۆ ناوەڕاستی گوڵەكە.
- هەڵدەستین بەبڕینی سەری هەردوولای كۆمەڵە كاغەزەكە، لەشێوەی بچووك و كەوانە بەرەو دەرەوە بێ، ئەمەش وادەكات كە سەری هەر كاغەزێك وەك شێوەی پەڕی گوڵ دەربچێ.
- پاشان ناوەڕاستی كۆمەڵە كاغەزەكە بەتۆقەكەوە دەبەستین، لەگەڵ هەر بەستانێك، لاپەڕەیەك لەكاغەزەكان دەچەمێنینەوە و لەبەرامبەردا بەتۆقە دەبەسترێ، تا دەبێتە شێوەیەكی بازنەیی و هەمان شێوەی گوڵی لێ دەردەچێ، هەروەها دەتوانین شێوە و قەبارەی گوڵەكە بەپێ زۆری و گەورەیی كاغەزەكە دیار بكەین.
Top