ئێكسسواری دەست بۆ وەرزی هاوین

ئێكسسواری دەست بۆ وەرزی هاوین
هەر مۆدەیەكی ئێكسسوار جێگەی جوانی خۆی دەگرێ، كاتێك بەهەڵبژاردنێكی دروست و ڕەوا دەپۆشرێ، بەمەرجێك مانای خۆی ببەخشێ، لەشوێنی تایبەت بەخۆیەوە دابنرێ. ئەمەش وادەكات جوانی ئێكسسوارەكە لەگەڵ ڕواڵەتی خۆی و جوانی جەستەوە خۆی بگونجێنێ، بەتایبەت ئەو ئێكسسوارانەی بەرچاون، یان لەو شوێنانەوە دەپۆشرێن كە دیارن، جۆرەكانی ئێكسسوار لەوەرزی هاویندا زۆر دەبن، بەهۆی ئەوەی جەستەی خانمان زیاتر دەردەكەوێ بۆیە پێویستی بەپۆشینی ئێكسسوار دەبێ. ئەو ئێكسسوارانەی لەهاوین دەپۆشرێن بریتیین لە: ملوانكە، گوارە، بازنگی ورد و ناسك، زنجیر بۆ سەر دەست. هەر یەكە لەو ئێكسسوارانە مۆدەی جوانی خۆی بەتەواوی دەردەخات و دەبێتە یەكێك لەجوانترین ئێكسسوارە سەرنجڕاكێشەكان، ئەوەی دەمانەوێ باسی بكەین، ئێكسسواری دەستە، دوو جۆر لەئێكسسوار هەن بۆ دەست: یەكێكیان كە بازنگە و لەسەرەوەی دەست دەخسترێ، ئەوەی دیكەش بازنگ و زنجیر بەیەكەوەیە، زیاتر ئەو مۆدەی دووەم جوانی دیارتر و كراوەترە، كە لەبازنگێكی ناسك و زنجیر پێكهاتووە، زنجیرەكە لەپەنجە دەخسترێ یان دێتە خوارەوە و جووڵە دەكات، هەردووانیان مۆدەی بەهاترین ئێكسسوارەكانی وەرزی هاوینن.
Top