گەورەترین دایك و باوك

گەورەترین دایك و باوك
لەگەڵ ئەوەی دەڵێن پیاو و ئافرەت لەتەمەنێكی دیاریكراودا دەگەن بەو حاڵەتەی كە منداڵیان نەبێ، بەڵام ئەوە بۆ گشت كەسانێك نییە و تەنانەت هەندێك حاڵەتی سەیر هەن، كە پێچەوانەی ئەو بابەتەن و دەبێتە یەكێك لەسەیرترین حاڵەتەكانی منداڵ بوون، لەوڵاتی هیندستان پیاوێك كە ناوی (راماج ڕاگاف)ە تەمەنی (94) ساڵە، لەگەڵ هاوسەرەكەی كە ئەویش (54) ساڵ دەبێ، دوای هاوسەرگیری كردنیان بۆ ماوەی (2) ساڵ، دەبن بەخاوەنی منداڵێك، نهێنی ئەو پیاوە لەوەدایە كە ڕۆژانە بڕێكی زۆر شیر دەخواتەوە و ئەمەش وایكردووە كە ببێتە گەورەترین باوك.
Top