تاخچكە لەژیانی كوردا

تاخچكە لەژیانی كوردا
كورەدەوای خۆمان چەندین بەرهەم و شتی جوانیان دروست كردووە و تا ئێستاش كارەكان جێگەی پەنجەیان دیارە و دیمەنی جوانی خۆیان لەدەست نادەن، یەكێك لەشتە جوانانە دروستكردنی تاخچكە بووە، كە ئەو تاخچكەیە لەماڵ دادەنرا یان دروست دەكرا لەلایەن پیشەكارەكان تاخچكەیان لەدار دروست دەكرد، جامیان واتە شووشەی پەنجەرەیان لێوەی قاییم دەكرد، بەبۆیاغچی گوڵ و تەیرۆكە و وێنەی جوانیان لەسەر شووشەكە نەخش دەكرد، بەو گوڵ و وێنانە دەیانڕازاندەوە و بەشێوەیەكی زۆر جوان ئەو تاخچكەیان لەدیواری نان دێن دەدا و چەندین پێداویستی ماڵەوەیان لەسەر ئەو تاخچكە دادەنا، لەسەردەمی ئێستا بەكەوەنتەری ژووری چێشت ناسراوە، لەسەر تاخچكە زۆر شت دادەنرا وەك: مەنجەڵ و كتری و چایەپەست و هێرەگ و كەوچەك و كەوگیر و چەندین شتی دیكە. بۆیە تاخچكەی گەورە و بچووك هەبوو، ئەوەی گەورەكە جێگەی شتی گەورەی لەسەر دادەرا، تاخچكە هەندێك لەقوڕ دروستیان دەكرد و ڕۆخی تاخچكەیان لەقوڕ بوو و نەخشی جوان وەك شێوەی پاقلاوە دەنەخشاند لەسەری، ئەمەش وەك ئەوەی دیمەنێكی جوانی هەبێ لەماڵ و هەروەها لەو كاتەی شتی لەسەر دادەنرا دەبووە جێگەی جوانی و ڕازاوەی ماڵەكە، زیاتریش تاخچكە بۆ پاك ڕاگرتنی كەرەستەكانی خواردن و خواردنەوە بووە لەوەی نەوەك لەسەر زەوی بكەوێ و یان گیاندار و شتی دیكەی بكەوێتە ناوی.

ئا/وێنە: ژیان دزەیی
Top