چۆنییەتی ماكیاژ كردنی سێبەری پشت چاوەكان

چۆنییەتی ماكیاژ كردنی سێبەری پشت چاوەكان
ماكیاژی چاو، یەكێكە لەگرنگترین بەشەكانی ماكیاژ بۆ خانمان، كە چاو هێمای جوانی و ڕووی مرۆڤە، بۆیە دەبێ بەجوانترین شێوەیە ماكیاژی بۆ بكرێ، لەماكیاژی چاودا چەندین لایەن هەیە دەبێ ئاگاداری بین و بتوانین بەشایستەترین ڕێگە كاری لەسەر بكرێ، چونكە بەشەكانی چاو پێكدێ لە: ماكیاژی برۆ – پشت چاوەكان – سێبەری چاو لەدەرەوە و ناوەوە – هێلكاری برژانگ، هەر یەكە لەوانەش مۆدەیەكی پێویستە و دەبێ بەو شێوە دابنرێ كە لەگەڵ جوانی چاوەكە گونجاو بێ، ئەوەی دەمانەوێ باسی بكەین، بریتییە لەهێلكاری و سێبەری پشت چاو بەرەو دەرەوە، ماكیاژێكی جوان و گونجاوە كاتێك لەناوەڕاستی چاوەوە هێلكاری و سێبەرێك بۆ چاو دەكرێ لەسەرەوەی برژانگەكانی سەرەوە تا بەرەو دەرەوە، واتە سێبەرەكە زیاتر لەبەشی سەرەوەی چاو دەبێ، لەگەڵ ئەوەی لەناوەڕاستی چاوەوە بەهێلێكی بچووكەوە یان بەسێبەرێكی تەنكەوە دەست پێدەكات و ئیتر گەورە دەبێ تا دەگاتە دەرەوەی چاو. ئەمەش دەتوانین لەڕێگەی بەكارهێنانی قەڵەمی ڕەشكردنی چاو، دواتر بەفڵچەی ماكیاژی چاوەكان، ئەو ڕەنگە پەرت بكرێ و بەجوانی دابەش بكرێ تا ئەو كاتەی دیمەنی سێبەرێك دەبەخشێ و دەبێتە سێبەرێكی كاڵ بۆ بەشی دەرەوەی چاو. لەم چەند وێنەیەدا هەنگاوەكان بەجوانی و ئاسانی ڕوون كراوەتەوە و خانمانیش دەتوانن سوودی لێوە وەربگرن و ئەو جۆرە سێبەرە لەچاوەكانیان دابنێن.
Top