كراس زەردێ

كراس زەردێ
بایەخ دان بەكراسی كوردی، یەكێكە لەهۆكارەكانی پەرەپێدان بەبواری جوانكاری هەر خانمێك تا لەنزیكەوە كارێكی جوان لەسەر جەستە و جلوبەرگەكانیەوە دەربخات، كە چەندین لایەن و هەنگاوی تایبەت بەخۆیەوە دەگرێ و دەتوانین لەبچووكترین كاری سادە جوانییەكی گەورە بەدەست بهێنین، یەكێك لەو كارانەی كە خانمان دەتوانن سوودی لێوە وەربگرن، ئەویش ڕەنگی جلوبەرگە، كە ڕێگەیەكی دیاری كراوە، تیایدا دەتوانین شایستەیی و پڕ بەهاترین جوانی بەدی بكەین، لەگەڵ كراس و جلی كوردی زۆربەی ڕەنگەكان دیمەنی خۆیان بنوێنن، ئەمەش وادەكات كە كراسی كوردی لەچەندین ڕەنگەوە بێ، وەكو ئەوەی لەجلوبەرگی كچانی كورد دەبینرێن. یەكێك لەو ڕەنگە شایستانەی كە لەگەڵ ڕووناكی و گەرمی وەرزی هاوین دەگونجێت، بریتییە لەڕەنگی زەرد، ئەو ڕەنگە هاوشێوەی ڕەنگی سپی جوانی و سوودی خۆی هەیە، تایبەتمەندی كراسی كوردی لەڕەنگی زەرد لەوكاتەوە دەبێ، كراسەكە سەرتاپای لەڕەنگی زەرد بێ، یان بەشێك لەكراسەكە لەڕەنگێكی دیكە بێ، بەڵام زیاتر دەبێ ڕەنگە زەردەكە زاڵتر بێ بەسەر هەر ڕەنگێكی دیكەی كە تێكەڵ بەڕەنگی كراسەكە دەكرێ، دەتوانین سوود لەبەشەكانی دیكەی ڕەنگی زەرد وەربگرین، ئەوانیش: زەردی كاڵ و تۆخ و زێڕی و ئاگرین، تا جلێكی كوردی جوانی لەسەر بنەخشێنین.
Top