جەستە كون كردن لەجیاتی تاتۆ!

جەستە كون كردن لەجیاتی تاتۆ!
كارە سەیر و جوانەكان جێگەی سەمەرە و تەنانەت هەندێك جار دەبێتە هۆی نیگەرانی خەڵك، ئەمەش زیاتر كاتێك كوڕان و كچان جەستەی خۆیان بەتاتۆ دەكوتن، ئەوەی جێگەی سەیرە بیرۆكەیەكی سەیر پەیدا بووە ئەویش كون كردنی جەستەیە تاوەكو وەك جلێك دەربكەوێ. ئەو خانمە لەویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریكی دەژی و ناوی (لیندسی)یە و سەرەڕای ئەوەی جەستەی لەتاتۆیە، كەچی ئێستا هەڵساوە بەكون كردنی جەستە، تاوەكو لەپشتی دیمەنی جلێكی بەقەیتانەوە دیار بێ، یان وەك ئەوەی ئیلەگێكی لەبەر بێ، ئەو كارەش بەدانانی ئەڵقەی بچووك لەسەر جەستەوە دادەنرێ، ئیتر داوێك دەخرێتە ناو ئەو ئەڵقانە و ئەمەش لەسەرەوەی پشت تاوەكو خوارەوە دەبێ، ئەو كارەش بە(500) دۆلار ئەنجام دەدرێ و تەنانەت داواكارییەكی زۆریشی لەسەرە، ڕەنگە لەچەند ساڵێكی داهاتوودا، ئەو مۆدەیە پەرە بسەنێت و ببێتە مۆدەیەكی جیهانی وەك تاتۆ، كە ئێستا لەسەرتاپای جیهان كوڕان كچان تاتۆ ئەنجام دەدەن.
Top