نەرمی و ناسكی كراس و بلوزی هاوینە

نەرمی و ناسكی كراس و بلوزی هاوینە
جلوبەرگ، گرنگترین لایەنە لەبواری جوانكاری، چونكە مرۆڤ جوانتر دەكات، تەنیا لەكەمترین حاڵەتدا خانمان جلوبەرگ جوان دەكەن، بەڵام زیاتر جلوبەرگ خانمان جوانتر دەكەن، بەجۆرێك كاتێك جلوبەرگ لەگەڵ جەستە و جوانی ئەو خانمە دەگونجێ كە دەیپۆشێ. بۆیە دەتوانین لەڕێگەی جلەكانەوە، گەورەترین جوانی بەخانمان ببەخشین، یەكێك لەو جلە جوانانەی كە بۆ وەرزی هاوین دەپۆشرێ، ئەویش (كراس و بلوز)ی هاوینەیە. ئەو جۆرە جلانە سەرنجڕاكێشیەكی سەیری پێوە دیارە، تەنانەت دەكرێ سوود لەو جوانەیان وەربگرین لەو وەرزەدا. بەهۆی ئەوەی كراسی كورت و بلوز و بۆدی زیاتر بەشی سەرەوەی جەستە دەگرێ، بۆیە مامەڵە لەگەڵ جوانی ڕووخسار و بەشی سەرەوەی خانمان دەكات، ئەمەش وادەكات كە زیاتر بەرچاو بێ و دیمەنی خۆی لەدەست نەدات، دەكرێ ئەو بلوز و كراسانە سەربەخۆ بپۆشرێن، یان كاتێك بەتێكەڵی لەگەڵ جلی دیكە وەك جینز و جلی تر بگونجێندرێن، ئەمەش گەورەترین مۆدەی جوانی دەردەخات. بۆ مۆدەی ئەمساڵ لەبواری كراس و بلوز دەتوانین كراسی كراوە، واتە ئەوەندە تەسك نەبێ، هەروەها سەبارەت بەبلوز ئەویش دەكرێ هەندێك فراوان بێ، تا بە شلی و نەرمی لەسەر جەستەی خانمان بوەستێ و بەمەش سەرنجڕاكێشی خۆی دەنوێن
Top