فانۆسمان لەیاد ناچێتەوە!

فانۆسمان لەیاد ناچێتەوە!
فانۆس لەسەردەمی زووەوە تا چەند ساڵێك بەر لەئێستا خزمەتی كردین بەڕووناككردنەوی شەوە تاریكەكان ئەویش بەهۆی نەبوونی كارەباوە ئامێری وەك فانۆس یان لۆكس بەكاردەهات، فانۆس لەسێ بەش پێك دێت بەشی ژێرەوەی نەوتی تێدەكرێت لەگەڵ بەشی ناوەڕاست كە شووشەیەكی ڕوونە و ڕووناكییەكە بڵاو دەكاتەوە، لەگەڵ بەشی سەرەوەی كە دەسكی هەڵگرە بۆ هەڵگرتن یان هەڵواسین بەكار دێت، ئەوەی شایەنی باسە جگە لەماڵان دەزگاكانی میریش ئەوكات بەكاریان دەهێنا بۆ نموونە پۆلیسی ئەوكات كە (چاوەش)یان پێدەگوت، شەوان لەكاتی ئێشكگری بەكاریان دەهێنا، هەر یەك لەفتیل و شووشەی فانۆس ماوە ماوە دەگۆڕدرا تا باشتر كاربكات، چۆنیەتی كاركردنی فانۆس بەم شێوەیە بووە: كاتێك گڕ دەكەیتە سەر فتیلەكە، ئەویش لەخووری یان قوماش دروست دەكرێ، كە ژێرەوەی فتیل لەناو نەوتەكەدا دەبێ، ئیتر هێواش هێواش نەوتەكە بۆ سەرەوە ڕادەكێشێ، فانۆسی كۆن، بەبێ شووشە بووە، تەنیا پارچە قوماشێكیان دەخستە ناو قووتوێك و ئەمەش كە سەرەوەی قووتووەكە كون دەكرا، ئیدی ئاگریان لەقوماشەكە بەردەدا و بۆ خۆی دەسووتا.
رەوەند بەختیار
Top