گومەزی شین لەكەركوك

گومەزی شین لەكەركوك
شارەكانی كوردستان هەر یەكە خاوەن چەندەها مێژوو و شوێنەوار و كلتووری كۆن و بەپێزن، شاری كەركوك وەك شارێكی كوردستان بەچەندین شوێنەواری كۆن و ئاسەواری گرنگ ناسراوە، یەكێك لەوانە قەڵای دێرینی شاری كەركوكە، بەڵام لەوە گرنگتر لەناو قەڵای كەركوك، چەندەها شوێن و ئاسەواری كۆن بوونیان هەیە كە بۆ سەدەكانی دوازەهەمین و بەرەو خوارتر دەگەڕێتەوە، تا ئێستاش شوێنەواری گرنگ لەو قەڵایە هەن، ئەوەی زیاتر جێگەی سەرنجە، گومەزی شینە، كە بە(كوكی كونەبەد) ناسراوە، گومەزی شین، بریتییە لەگومەزێكی بچووك، درێژییەكەی نێوان (15 تا 20) مەتر بەرز دەبێ، كە دیمەنێكی ڕەنگین و جوانی هەیە، ئەوەی سەیرە لەگەڵ ئەوەی لەساڵانێكی زووەوە دروستكراوە، كەچی جوانی خۆی لەدەست نەداوە، ئەویش بەهۆی نەخشاندنی دیوارەكانی ئەو گومەزە بەنەخش و نیگاری جوانەوە ڕازاوەتەوە و زیاتریش بە قاشان ڕەنگ كراوە، هەروەها بەچەندین نووسینی كۆن كە لەسەرەوە بۆ خوارەوە نووسراوە، سەرچاوە مێژووییەكان باس لەوە دەكەن كە ژێرەوەی ئەو گومەزە گۆڕی كچێكە، كە ناوی (بوگدای خاتوون) بووە، زیاتریش دەڵێن: ئەو كچە لەسەر خۆشەویستی و عیشقەوە گیانی سپاردووە، مێژووی دروستكردنی گومەزی شین دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1361)زایینی، كەچی تاوەكو ئێستاش جوانی خۆی لەدەست نەداوە، ئەم گومەزە وەك هێمایەكی جوانی و شوێنێكی نیشان دروست كراوە، سەرتاپای گومەزەكە لەكەرپووچ دروست كراوە.
Top