قاسپە قاسپی كەوی كوردستان

قاسپە قاسپی كەوی كوردستان
كەو یەكێكە لەو باڵندە كێوی و ماڵیانەی كە خاوەن دەنگێكی بەجۆش و خۆشە، كەوی كێوی كاتێك گوێت لەقاسپە قاسپی دەبێ، هەست بەخۆشی و ئارامی دەكەی، كەو لەكوردستان زیاترە لەناوچەكانی قەندیل و حاجی ئۆمەران و دەربەندیخان و بارزان و لەناوچە شاخاوییەكاندا دەژی، كەو هێلكە دەكات و نزیكەی (3 تا 5) هێلكە دەكات، كەو حەز بەڕۆیشتن بەناو شوێنی لم دەكات، واتە لێواری ڕووبار و دەریا، كەو شتێكی جوانی هەیە كە بەبەرد و لمی سەر دەریا و یان ئەو كەرتە چیا و بەردی چیا دەكەونە ناو ئاوە ئیتر بەو شێوەیە كە دەنووكی لەو بەردانە دەدات و دەنووكی تیژ دەكاتەوە. دەربارەی ڕاو كردنی كەو، دوو تێڕوانین هەیە، یەكێكیان دەڵێ: كەو خۆ خۆرە، واتە كاتێك یەكێك بگرێ، لەناو قەفەسدا بێ، ئەگەر لەشوێنێك دابنرێ، بەدەنگە تیژەكەی داوای كەوی دیكە و هاوڕێكانی دەكات، تا ئەوانیش ڕاو بكرێن، لەلایەكی دیكەوە دەڵێن: لەو كاتەدا كەو هەست و سۆزی بۆ یەكتر هەیە و كاتێك یەكێك لەناو تەنگانە بێ، یان لەناو قەفەسدا بێ، ئەوانەی دیكەش دێن بۆ یارمەتی و پشتگیری، گۆشتی كەو دەخورێ و تامێكی خۆشی هەیە، بەڵام جوانییەكەی زیاترە لەگۆشت خواردنەكەی، كاتێك نزیك ئەو ناوچانە دەبیتەوە كە كەوی لێ دەژی، گوێت لەقاسپەقاسپەكانی دەبێ و ئیتر دەنگێكی خۆش و بەجۆش لەگوێت دەزرنگێتەوە، كەوی كێوی كاتێك ڕاو دەكرێ و خۆماڵی دەبێ، ئیتر زۆر ئەستەمە بگەڕێتەوە دەشت و دەر.
Top