ڕەنگی لێوەكان بۆ وەرزی هاوین

ڕەنگی لێوەكان بۆ وەرزی هاوین
لەگەڵ هاتنەوەی وەرزی گەرما، دەكرێت گۆڕانكاری بەسەر مۆدەكاندا بهێنین، چونكە پێویستیان بەتازەگەری دەبێ لە لایەنی جوانییەوە، ئەمە وادەكات كە خانمان زیاتر گرنگی بەتازەگەری لەسەر ئاستی جلوبەرگ و مۆدە و ئێكسسوار و ماكیاژ و ڕەنگی قژ و لێو و تەسریحەی قژیش هەمان لایەن دەگرێتەوە، بەڵام ئەوەی زیاتر جێگەی سەرنجە ڕەنگی لێو لەهاویندا كاریگەریەكی ئەوتۆی هەیە لەسەر جوانی ڕووخسار، چونكە لەو وەرزە ڕەنگەكان بەجوانی و زەقی دیار دەبن، بۆیە هەر ڕەنگێك شێوازێك بۆ خۆی دەنوێنێ.
چەند لایەنێكی هەڵە هەیە بۆ ئەنجامدانی ڕەنگی لێو لەوەرزی گەرما، ئەمەش وەك هۆكارێك دەبێتە هۆی شێواندنی جوانی لێو و تەنانەت زیان پێگەیاندنی پێستی لێویش، بۆ نموونە ئەگەر لەوەرزی هاوین ڕەنگی سیلڤەر یان قاوەییەكی تۆخ بەكاربهێنین، دەبێتە دیمەنێكی ناشیاو بۆ جوانی لێو، لەگەڵ ئەوانەدا ئەو ڕەنگانە دەبێـتە هۆی ڕاكێشانی گەرما و بەمەش بۆ پێستی لێو خراپە، چونكە پێستی لێو زۆر ناسكە، بۆیە ئەو ڕەنگانەی دەبنە مۆدەی لەوەرزی بەهار بریتییە لە(پەمەیی و سوور)، بەڵام زیاتر پەمەیی دەبێتە ڕەنگی لێو، ئەویش دەكرێ سوود لەجۆرەكانی ڕەنگی پەمەیی وەربگرین لەلایەنی تۆخی و ئاچووغ و یان پەمەیی سادە.
Top