مۆدەی رەنگی قاوەیی بۆ جلوبەرگ

مۆدەی رەنگی قاوەیی بۆ جلوبەرگ
گۆڕانكاری لەنێوان مۆدەكانی جلوبەرگدا، تایبەتمەندی خۆی دەوێ لەوەی چ جۆرە جلێك جێگەی شایستەیی خۆی دەبێ، تەنانەت گۆڕانی وەرزەكانی ساڵ كار دەكاتە سەر گۆڕانی مۆدەكانی جلوبەرگ، بەم ڕێگەیەش دەتوانین گەورەترین سوود وەربگرین لەمۆدەی تازە، بەتایبەت لەڕەنگی جلەكان. جوانی ڕەنگی جلوبەرگ پابەندە بەحەزی ئەو كەسەی كە دەیەوێ بیپۆشێ، یان مۆدەكانی جلوبەرگ دەیسەپێنن لەوەی چ مۆدەیەك باوی هەبێ، بۆ وەرزی ئێستا و مۆدەی تازە ڕەنگی قاوەیی دەبێتە یەكێك لەبەرزترین ڕەنگ تاوەكو كراس و بۆدی و كەرەستەی دیكەی جوانكاری لەسەر دابنرێ، یەكێك لەدوو جوانترین بلوز یان بۆدی، هەندێك لەشێوەی كراس وایە، بەڵام زیاتر خۆی لەبۆدی و بلووز دەنوێنێ. لەم ڕێگەیەدا ئەو دوو جۆرە مۆدەیە یەكێكیان بەشی سەرەوەی كراوەیە واتە قۆڵ دیار دەخات، ئەوەی دیكەش سەر شانەكانی هەیە و سەرتاپای لەقاوەیی ڕەنگی بۆ كراوە، ئەمەش وادەكات ببێت بە تۆپ لەمۆدەكانی ئەوساڵ بۆ وەرزی بەهار.
Top