جوانی كێك لەڕۆژی ئاهـەنگی بووك و زاوا

جوانی كێك لەڕۆژی ئاهـەنگی بووك و زاوا
لەڕۆژی ئاهەنگی بووك، دەبێ هەموو لایەنەكان بەپێی ئامادەكاری و دابینكردنی گشت كەلوپەل و كەرەستەكان بەجوانترین شێوە بێ، تەنانەت هەندێك لایەن هەن كە كار دەكەنە سەر شێواندنی ئەو ڕۆژە، بۆیە دەبێ زۆر بە وریاییەوە گرنگی بەگشت ئەو كەرەستە و جلوبەرگ و ئێكسسوارانە بدرێ كە لەم رۆژەدا پێویستن، تا ڕۆژێكی پڕ لەخۆشی ببەخشێ. لەڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا لایەنێكی جوان بەدی دەكرێ، ئەویش دانانی (كێك)ی بووك و زاوایە، كە مانای بەیەكەوە ژیان و هەر لەسەرەتای ڕۆژی یەكەمەوە چیان هەبێ بەیەكەوە بیخۆن، بەڵام لێرەدا گرنگی دیمەنەكە لەجوانی كێكەكەدا دەبێ، ئەوانەی ئارەزوومەندن بۆ گرنگیدان بەكێكی ئاهەنگەكەیان، دەكرێ جوانترین قاڵبی كێك دابین بكەن، ئەو كێكانەی مۆدەیەكی جوان دەبەخشن لەڕۆژی ئاهەنگ، ئەمیش ئەو جۆرانەن كە لەخوارەوە گەورەیە و لەسەرەوەش بچووك دەبێتەوە، واتە لەشێوەی سێگۆشە دەبێ، زیاتریش جوانتر دەبێ كاتێك ناوی هەر یەكە لەبووك و زاوا لەسەر كێكەكە بنووسرێ.
Top