سەیرترین فیستیڤاڵ لەجیهان

سەیرترین فیستیڤاڵ لەجیهان
كارە سەیرەكان بەگەورە و بچووكی نییە، هەر یەكە دەتوانێ بیرۆكەیەكی جوان بهێنێتە كایەوە بۆنەیەك یان یادێك دروست بكات، بەڵام ئەو بۆنەیە جێگەی ڕەزامەندی و قبوڵی گشت لایەنێك بێ، بەپێی ئاژانسی (ئیندیا نیوز)ی هیندستانی، سەیرترین فیستیڤاڵ ئەنجام دراوە لەوڵاتی هیندستان و لەگوندێكی بچووكی ئەو وڵاتە بەناوی (كیلا ڕایبۆر)ە، كە ساڵانە سەیرترین پێشبڕكێ و فیستیڤاڵ لەو گوندە بچووكە نمایش دەكرێ، نمایشەكانی فیستیڤاڵەكە بۆ خۆشییە و تەنیا بۆ زەردەخە و پێكەنین خستنە سەر دەم و دڵی ئامادەبووانە، گشت كەسێك دەتوانێ بەشداری ئەم فیستیڤاڵە بكات، بەڵام دەبێ بیرۆكەیەكی بێ مانا و خۆشی هەبێ، وەك ئەوانە: ڕاكردنی پیاوە پیرەكان لەپێشبڕكێ – هەڵگرتنی شتێكی گەورە بەدەمەوە- بازدان لەناو بازنەیەكی ئاگرینی- پیاز خواردن – هەڵپەڕین بۆ ماوەیەكی زۆر و چەندین كاری دیكەش!
Top