نمایش لەگەڵ بزماردا!

نمایش لەگەڵ بزماردا!
ماوەیەك بەر لەئێستا هەواڵی ئەو پیاوەمان بڵاوكردەوە كە نمایشێكی ئامادەكردبوو تاوەكو لەسەر بزمار بۆماوەی (10) چركە لەسەر دەست و سەری بوەستێ، كەچی وادیارە (شۆ تشیانیگ) پاڵەوانیی خۆی دەردەبڕێ كە پیاوێكی (56) ساڵە و بەسەرییەوە لەسەر بزمارێكی بچووك دەوەستێ، ئەوەی سەیرە ئەو پیاوە لەهەر شوێنێك بەدڵی بێ، نمایشی خۆی ئەنجام دەدات. ئەو یارییە بەیارییەكی بەنرخ دادەنرێ لەلایەن چیینەكان، كە پێی دەگوترێ (كیوگۆنگ)، زیاتر ئەو یارییە لەناوچەی هۆبی ئەنجام دەدرێ كە خەڵكی ئەو ناوچەیە خاوەن جەستەیەكی بەهێز و سەیرن.
Top