ملوانكە بۆ وەرزی بەهار

ملوانكە بۆ وەرزی بەهار
وەرزی بەهار بەوەرزێكی ناسك و قەشەنگ دەناسرێ، چونكە لەو وەرزە گوڵ و چیمەن و گیاو داروبار جوان و بەخنجیلانەیی خۆیان دەردەكەون، بۆیە دیزاینەران و ئامادەكارانی جلوبەرگ و ئێكسسوارەكان، دەڵێن: بۆ زیاتر دروست كردنی جوانی لەلایەن خانمان، دەبێ ئەو جلوبەرگ و ئێكسسوارانە بپۆشن كە لەگەڵ وەرزی بەهار دەگونجێ و هاوشێوەی مۆدەكانیان دەبێ، بەتایبەت ئێكسسوارەكان كە بەكەرەستەیەكی ناسك دەخەملێنرێت و دەبێ ئەو ڕۆڵەی خۆی ببەخشێ كاتێك دەپۆشرێ، ملوانكەش یەكێكە لەو ئێكسسوارە خنجیلانەی كە لەسەر ملی خانمان بەوپەڕی جوانییەوە دەردەكەون و دیمەنیان لەناسكترین شێوەدا دەبێ، بۆ وەرزی بەهار دەكرێ سوود لەملوانكەی بچووك وەربگرین، كە دیمەنێكی سەرنجڕاكیش و جوانی هەیە، لەكاتێكدا دەكرێ ملوانكەی لەو جۆرە، وەك ئێكسسوارێكی سەرەكی بپۆشرێ لەگشت بۆنە و شوێنی تایبەت و تەنانەت ماڵەوەش، چونكە شێوەیەكی بەنرخ و دیمەنێكی شیاوی هەیە، بەتایبەت كاتێك خانمان لەوەرزی بەهاردا جلی كراوە دەپۆشن، كە زیاتر مل و قۆڵەكان دیار دەبێ، بەو جۆرەش جوانی ملوانكەكە دەردەكەوێ.
Top