چاوێلكە شێوە لارەكان مۆدەم بۆ وەرزی داهاتوو

چاوێلكە شێوە لارەكان مۆدەم بۆ وەرزی داهاتوو
وەرزی زستان بەرەو كزی و كۆتایی دەچێ، بەمەش كەش و هەوای ئەو وەرزە بەرەو گۆڕانكاری دەچێ و بەرەو كەشێكی خۆش و ناسك ڕێگە دەگرێت، مۆدەی ئەو ئێكسسوارە دەردەكەوێتەوە كاتێك لەگەڵ ئەو وەرزانە دەگونجێن كە وەرزێكی ناسكە لەكەش و هەوادا، وەك وەرزی بەهار و هاوین، یەكێك لەجوانترین و بەسوودترین ئێكسسوارەكان كە لەم دوو وەرزە دەپۆشرێ، بریتییە لە(چاوێلكە)كان، كە جگە لەوەی مۆدەیەكە بۆ جوانكاری، لەهەمان كاتدا سوود بە چاوەكانیش دەگەیەنێ بۆ پاراستن لەتیشكی خۆر و هەوای سارد و گەرم، گرنگی چاوێلكەكان لەجوانی شێوەی پێشەوەیانە، بەتایبەت ئەو شووشەیەی كە دیمەنی پێشەوە دەردەخات، بۆ مۆدەی ئەوساڵ و ئەو وەرزەی داهاتوو، ئەو چاوێلەكانە دەبنە بەمۆدە كە شێوەی پێشەوەیان لارە، واتە بەرەو ژوورەوەی چاوەكانە، هەروەها بوونی نەخش و ستایل لەسەر ئەو لێوارەی كە دەچێتەوە سەر گوێچكە، بۆ ئەوەی لەتەنیشتەكانیشەوە جوانییەكی هەبێ.
Top