هەگبەی ڕۆژنامەگەری كوردی كۆواری هەولێر

هەگبەی ڕۆژنامەگەری كوردی كۆواری هەولێر
ئامادەكردنی: جەمال خەزنەدار
شارەوانی هەولێر مانگێ جارێك دەری دەكرد لەساڵی (1970)، گۆڤارێكی گشتی و تایبەت بەبواری شارەوانی و هەواڵەكانی هەولێر و دەوروبەری بوو، بەڕێوەبەری گۆڤارەكە: سەعدی محەمەد ئەمین دزەیی بوو، هەروەها سەرەكی نووسین: محەمەد مەلوود «مەم»
بەناونیشانی (شارەوانی هەولێر) كە وێنەی قەڵا و منارەی لەسەر دانراوە. لەچاپخانەی شارەوانی كەركووك لەچاپدراوە و ژمارە (1)یەكی ساڵی یەكەمی، لەمانگی حوزەیران و تەمووزی ساڵی 1970 دا بە(120) لاپەڕەی ڕەش و سپی بەقەوارەی (15×21.3) بەدیالێكتی كرمانجی خواروو (سۆرانی) و بەئەلف و بێی كوردی لەعەرەبی و ئارامی داهێنراو چاپكراوە.
كۆمەڵێك نووسەر و قەڵەمی دیاریی شاری هەولێر بەشدارییان كردووە لەم ژمارەیەدا وەك:
محەمەد مەولوود، مەجید عومەر، عەزیز گەردی، عوسمان خۆشناو، د.خورشید دزەیی، جەمال عەلی، دایكی سۆران، عەبدولخالق سەرسام، مەغدید سۆران، عومەر سەید محەمەد بەرزنجی، یوسف ئەحمەد دەرگەڵەیی، كوردستان موكریانی، كاكەی فەلاح، كەریم شارەزا، مەلا مەسعود بێبەش، جەلال خۆشناو، عەبدولمەجید عەبدولرەحمان.
محەمەد مەولوود سەرنووسەری گۆوار لەیەكێك لەنووسینەكاندا دەنووسێ:
(چەند ڕۆژێك لەمەوبەر گۆواری هەولێر، لەدایك بوو، وەكو چوزەرەیێكی تازە سەری لەژێر بەستەڵەك و بەفروباری ڕۆژانی سەخت و پڕ مەینەتی بەرز كردەوە. بۆ ژیان. وەك گزنگی ڕۆژ بەهەموو وڵاتدا ڕووناكی بیروباوەڕی چاكی پەخش كرد).
Top