مۆدەی گوارەكان بۆ ساڵی ئایــیندە

مۆدەی گوارەكان بۆ ساڵی ئایــیندە
هەرچەندە گرنگییە كەرەسەكان بەرەو تازەگەری بێ، واتا زیاتر هەڵبژاردنی ئەو جۆرە كەرەستەیەیە كە لەگەڵ جەستە و بەشەكانی ستایلەكان گونجاندنێك بۆخۆی دروست دەكات، ئەمە دەبێتە یەكێك لەو هەنگاوانەی كە لەگەڵ شتەتازەكان بەرەو كاری تازە و شێوازی نوێ خۆی دەڕوات، ئێكسسوارەكان بەبچووكی ناسراوە و تەنانەت شێوەی گەورەشی هەیە، بەڵام زیاتر بەشێوە بچووكەكەی ناسراون و دەردەكەوێ، جوانی گوارەكان لەشێوە بچووكەكەیانە، یان هەندێكیان شێوەیەكی گەورەیان هەیە، تەنانەت ئەو شێوە گەورەیە، وادەكات كە جوانی ڕووخسار بۆ خۆی ڕابكێشێ و دیمەنێكی كراوەش دابین بكات، مۆدەكانی ساڵی داهاتووی گوارەكان، بریتیی دەبێ لەگوارەی شێوەی بچووك، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زیاتر گرنگی بەماكیاژەكان دەدرێ، چونكە تازەگەریەكی تەواو دەبینرێ لەڕەنگ و ماكیاژی تازە، زیاتریش لەڕەنگێك یان دوو ڕەنگی تێكەڵ دەبن و نەوەك لەكۆمەڵە ڕەنگێك، وەكو مۆدەی ساڵی ڕابردوو.
Top