رووبارێك لەدوو جۆرە ئاو

رووبارێك لەدوو جۆرە ئاو
لەسرووشتدا چەندین جێگە و لایەنی سەیر هەن، كە مرۆڤ تووشی بیركردنەوەی قووڵ و گەورە دەكەن، كە هەندێكیان تا ئێستاش نازانن بۆچی وایە و بەم شێوەیە دروست بووە، ڕووباری (نیگرۆ) كە دەكەوێتە وڵاتی بەرازیل و لەسەرەتای ناوچەی ئەمازۆنە، ئەو ڕووبارە شتێكی زۆر سەیری هەیە، ئەویش ئاوەكە لەدوو جۆرە ئاو پێكهاتووە و هەر یەكە لەتەنیشت یەكەوەیە، بەبێ ئەوەی تێكەڵ بێ، زیاتریش لەوە سەیرتر تامی یەكێك لەو ئاوە سوێرە و ئەوەی دیكەی سرووشتییە، تەنانەت ماسی ئەو لایەنەی هەر یەكە لەئاوەكان ناچێتە ئەودیوەوە، وەكو ئەوەی سنوورێك هەبێ و كەچی هیچیش بەدی ناكرێ.
Top