فەرش و مافووری كوردی بەهای خۆیان لەدەست نەداوە

فەرش و مافووری كوردی بەهای خۆیان لەدەست نەداوە
كورد بە چەندین كاری دەستییەوە دەتوانن دەست ڕەنگینی خۆیان دەربخەن و تەنانەت لەسەروەختانی پێشوودا توانیویانە چەندین كەرەستەی سەیر و جوان دروست بكەن، كە بەبیركردنەوە لێی دەبێتە جێگەی سەرنجڕاكێشان، خانمان و ئافرەتانی كورد، تەنانەت هەندێكیان خوێندەواریشیان نەبوو، بەڵام كاتێك لەسەر ئاسنێكی گەورە كە پێی دەگوترا (تەون) كاری ڕستنیان دەكرد، ئەویش بە بەستنی پارچە پەرۆ و خووری، لە ئەنجامیشدا مافوور یان فەرشێكی جوانیان دروست دەكرد، كورد بە فەرش و مافوور و كارە جوانەكانی بەناوبانگە، تەنانەت ئێستاش لەلایەن ئافرەتە دەست ڕەنگینەكان چەندین كاری لەم جۆرە دروست دەكرێ و ئەگەر بێت و پاڵپشتی بكرێن، دەتوانن جوانترین فەرش و مافوور و ڕایەخمان بۆ دروست بكەن، زیاتر لە كوردستانی ئێران گرنگییەكی زۆر بە دروستكردنی مافوور و فەرش دەدرێ و بە نرخێكی زۆریش لەبازاڕەكانی جیهان دەفرۆشرێ، بۆیە كورد هەردەم لە گشت لایەنەكاندا دەست ڕەنگینی و كارامەیی خۆیان بەدەر خستووە.
Top