وێنەكێشان بە قژی مرۆڤ !

وێنەكێشان بە قژی مرۆڤ !
بەهرەكانی مرۆڤ لەچەندین لایە دەردەكەوێ، ئەوەی بەنیازی كارێك بێ دەتوانێ بەئاسانی و گرنگییەوە كاری بۆ بكات و سەركەوتنیش بەدەست بێنێ، وەك ئەو خاتوونەی لەوڵاتی كۆلۆمبیا بەناوی (زایرا بۆلیدۆ) كە كاری ڕستن و تەتریز دەكات، بیری لەشتێكی سەیر كردەوە، ئەویش دروستكردنی وێنەیە بەتێهەڵكێشان لەمووی قژی مرۆڤ و گیانداران بۆئەوەی لەوێنە و نەحتەكانی بەكاریبهێنێ و ببێتە یەكێك لەكارە سەیرەكانی، ئەمەو لەم چەند وێنەیە كۆمەڵێك مووی قژی هاوڕێكانی كۆكردۆتەوە و توانیویەتی بیكات بەوێنەیەكی جوان و چەندین وێنەی دیكەی كەسایەتییە بەناوبانگەكانی وڵاتەكەی بنەخشێنێ.
Top