هەگبەی ڕۆژنامەگەری كوردی رۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال)

هەگبەی ڕۆژنامەگەری كوردی رۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال)
ئامادەكردنی: جەمال خەزنەدار
(رۆژنامەی امید استقلال – ئومێدی ئیستقلال- سلێمانی 1923)
ئەم چەند وشەیەی سەرەوە لەسەر لاپەڕەی یەكەمی ئەو ڕۆژنامەیە بوو كە ناوی (ئومێدی ئیستقلال) بووە لە ساڵی (1923) لە سلێمانی دەرچووە و ڕۆژنامەیەكی سیاسی و ئەدەبی، كۆمەڵایەتی بوو، هەروەها غەزەتەییەكی فەرمی بووە، هەفتەی جارێك دەردەچوو.
لە ژێر دروشمی:
(خودایە بەسیە ئیتر لابرێ دەیجوولی ئیزمحیلال،
تلووعی پێ بكەی خورشیدی ڕۆژی پاكی ئیستقبال
لەگەڵ خولیایی هیجرەت بەسەرچوو عومری شیرینم
دەسا نۆبەی ویسالە ئاه.. ئەی ئومیدی ئیستقلال)...
بەڕێوەبەر و سەرنووسەر و سەرپەرشتی لەلایەن (ڕەفیق حیلمی) بوو، كە بۆ هەموو شتێك موراجەعەت بە مودیری غەزەتە دەكرا، لەوكاتە نرخی ئەو ڕۆژنامەیە بە عانەیەك بووە، ئەمەو (رەفیق حیلمی) ئەفەندی بووە و كراوە بە بەڕێوەبەری بەرپرس كە بەپێی ئیرادەی مەلیكی كوردستان (شێخ مەحمودی حەفید) پێیڕاسپاردراوە، وەك ئەوەی خوارەوە:
بۆ جەنابی (رەفیق حیلمی) ئەفەندی..
لەبەر ئەوەی كە لای خۆم ئالیەتی كتاباتی مالییەی مودیریەتی ئومێدی ئیستقلال تەودیع بە جەنابتان كراوە، لازمە ئیدارەی بكەن و هەموو هەفتەیەك غەزەتە ئینتیشار بكات.
مەلیكی كوردستان
ئیتر حووسنی خزمەتتان مەتلووبە
2ی تشرینی ئەوەلی 1923...
Top