بیرۆكەیەكی جوان و سەیر

بیرۆكەیەكی جوان و سەیر
دیاردەیەكی زۆر سەیر لە كوردستان دەركەوتووە، ئەویش كڕین و فرۆشتنی ژمارە جوانەكانی مۆبایلە، كە هەندێكیان نرخێكی ئەوەندە خەیاڵیان هەیە، مرۆڤ پێوەی سەرسام دەبێ، ئەوەی لەم وێنەیە دەبینن بریتییە لە ژمارەیەك بە (120) وەرەقە، واتە دەفتەر و (20) وەرەقە، تەنیا بۆ سیم كارتێك. لەلای دوكانێكی سیم كارت فرۆشتن پرسیارم كرد كە بۆچی ئەو دیاردەیە وایە؟

خاوەنەكەی پێوتم: تەنیا مەسەلەكە بۆ خۆ دەرخستنە و لەوەی ژمارەی سەرەتاییەكان كە زوو دابەش كراون، ماوەیەك لەمەو بەر ژمارەیەكم فرۆشت بە (180) وەرەقە، كەچی ئێستا هاوڕێیەكم هەیە ژمارەیەكی هەیە داوای (200) وەرەقە دەكات!! ئەوەی سەیرە ئەو سیم كاراتانە لەگەڵ هەر سیم كارتێكی دیكە جیاوازی نییە، تەنیا بۆتە دیاردەیەك لەناو خەڵك، هەندێك لە خەڵك ژمارەی ئوتۆمبێل و مۆبایلەكانیان وەكو یەك دەخەن. ئەوەیە پێشكەوتن!
Top