مۆدی ستایلی قژی كلكە ئەسپ بۆ بووك لەمساڵدا

مۆدی ستایلی قژی كلكە ئەسپ بۆ بووك لەمساڵدا

شێوازی قژی كلكە ئەسپ یەكێكە لەو ستایلە كلاسیك و بێ كات و ڕەسەنانەی كە لەگەڵ هەموو بووكەكاندا دەگونجێت بەبێ جیاوازی.

شێوازی قژی كلكی ئەسپی نزم: ئەم شێوازە گونجاوە بۆ ئاهەنگەكانی هاوسەرگیری، چونكە كاریگەرییەكی هاوچەرخ بۆ دیمەنی بووك دروست دەكات، و بووك هەست بە ئاسوودەیی دەكات، چونكە یەكێكە لەو شێوازانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر وەك خۆی دەمێنێتەوە. بووك دەتوانێت قژی بە ئیكسسواراتە نەرمەكان بڕازێنێتەوە، وەك ئیكسسواراتەكانی دانتێلی نەرم، جا چ بە مرواری، سوارۆڤسكی، ڕینستۆن یان كریستاڵ.

شێوازی قژی كلكی ئەسپ بەرز: ئەگەر بتەوێت قژت لە پشتەوە ڕێك یان شل بەجێ بهێڵیت بەبێ ئەوەی بە تەواوی لوول بێت، هەروەها دەتوانیت بە دوو نیوە یان بە لا دا یان شەپۆلدار كە بە دوو لا دا شۆڕ دەبنەوە بیبەستیت. هەروەها دەتوانیت ئیكسسواراتە نەرمەكانی قژ هەڵبژێریت كە لەگەڵیدا بگونجێت و دیمەنێكی نەرم و ڕەسەن دەبەخشێت.

Top