دوو شێوازی دیكۆری ژووری دانیشتن

دوو شێوازی دیكۆری ژووری دانیشتن
هەر شوێنێكی ماڵ پێویستی بە گرنگی دان و رازاوەكردن هەیە، لە هەندێك شوێندا گرنگی زیاتر دەردەكەوێ بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە دەربكەوێ، یەكێك لەو شوێنانەی پێویستیان بە گرنگی دانە بریتییە لە ژووری دانیشتن، یان ژووری ساڵۆن كە شوێنێكی بەرچاوە، تەنانەت دەبێتە دیكۆرێك بۆ جوانی ماڵ. دانانی شوێنی دانیشتن بە جۆرە شێوازێك دەبێتە هۆكارێك بۆ جوانی دیكۆرەكە، بە تایبەت ئەگەر ژووری دانیشتن بە شێوەیەكی نزیك لە یەكتر یان شێوەیەكی بازنەیی لە خۆ بگرێ، بەمەش دەبێتە دیكۆرێكی سەرەنجڕاكێش، یان دەكرێ دیكۆری ئەو ژوورە بە شێوەیەكی چوارگۆشە دابنرێ، لێرەدا مەبەستمان دانانی قەنەفەكانە، یان كەرەستەكانی ئەو ژوورەیە كە بەم دوو جۆرە شێوە دابنرێن.
Top