مۆدە تازەكانی كراسی بووك

مۆدە تازەكانی كراسی بووك
كراس و بەدلەكانی بووك دەبێ بە شێوەیەك ئامادە كرابێ كە جێگەی جوانی و رازاوەیی بێ، بەمەش دەبێتە یەكێك لە هۆكارەكان بۆ ئەوەی خانمان بەراستی وەك بووك دەربكەون. جلوبەرگی بووك لەم رۆژەدا جێگای سەرنجی هەمووانە، هەربۆیە دەبێ كراسی بووك لە چەندین ستایل و شێوە دروست بكرێ، بۆیە خانمان ئەو شێوە هەڵدەبژێرن كە لەگەڵ جوانی جەستەیان بگونجێ. مۆدەیەكی تازە لە كراسەكانی بووك بریتییە لە كراسی بە نەخش، لەگەڵ ئەوەشدا شێوەی سەرەوەی تەسكە وەك بۆدی دەردەكەوێ، هەروەها شێوەی خوارەوەشی وەك شێوەی (پەری) وایە، لە سەرەوە دوو تەڵی هەیە دەچێتەوە سەر شانەكان، بەمەش دەبێتە یەكێك لە كراسە جوانەكان بۆ خانمانی بووك.
Top