زاوا لە وڵاتـــی مالی

زاوا لە وڵاتـــی مالی
رۆژی بووك گواستنەوە، لە هەموو وڵاتێكی جیهاندا بۆنەی تایبەت بەخۆی هەیە، هەر نەتەوەیەك بەپێی كولتووری تایبەتی خۆی ئەم بۆنەیە بەڕێوە دەبات. بەڵام لە نێوان زۆربەی گەلانی جیهاندا، زیاتر بووك خۆی دەڕازێنێتەوە، هەرچەندە زاواش دەیهەوێ بە جلوبەرگی تایبەت بەم رۆژە سەرنجی دەوروبەر بۆلای خۆی راكێشێ. لە وڵاتی "مالی" بۆ ئەم رۆژە نەریتێكی سەیریان هەیە، كاتێك پیاوێك دەبێتە زاوا، بەم جۆرە رووخساری خۆی دەڕازێنێتەوە. بە جۆرێك رووخساری دەگۆڕێ كە نزیكترین كەسەكانیشی نایناسنەوە. ئەگەر لە رۆژێكی وادا ئەوە نەكات ئەدی چ بكات.
Top