3 وڵاتی ئهوروپی گوێیان به سزاكانی ئهمهریكا بۆ سهر ئێران نهداوه
رۆژنامەی "وۆل ستیریت جۆرناڵ"ـی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بلاویكردووەتەوە، سەرەرای سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران، كەچی ھێشتا ههریهك له بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا پەیوەندیە بازرگانییەكانیان لەگەڵ تاران نەپچڕاندووە و بەردەوامن لە جێگیركردنی پڕۆژهی كۆمپانیاكانیان لە ئێران.
ئهو رۆژنامهیه ئاماژەی بەوەشكردووە، ئهم سێ وڵاته ئهوروپییه بەم زووانە كۆمپانیایەكی ھاوبەش دادەمەرزێنن، بە ئەمانجی ھاوكاریكردنی ئێران لە پێداویستیە خۆراكییەكان بە نرخی گونجاو.
پێشتر ئەمریكا ھۆشداری دایە كۆمپانیاكانی وڵاتانی ئەوروپا، ئەگەربێت و لە پەیوەندیە بازرگانییەكانیان لهگهڵ ئێران بهردهوام بن، ئەوا سزا دەخەنە سەر كۆمپانیا ئەوروپییەكانیش.
k24 -