نه‌تانیاهو: ئێران رۆژانه هێرش ده‌كاته سه‌رمان
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به زۆر رێگا هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌یان لێكردووین و گوتوویانه به مووشه‌ك له خه‌ڵكی سڤیل ده‌ده‌ین".
نه‌تانیاهو له زنجیره تویتێكدا گوتوویه‌تی: "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه پشتگوێ ناخه‌ین، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌رمان نابێت و ئێمه توانای خۆمان له پاراستن و به‌رگریكردن له هه‌ر هێرشێك باش ده‌ناسین".
له توێتیكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: "گرنگترین شت ئه‌وه‌یه هه‌موو وڵاتێك رووبه‌ڕووی ھێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته‌وه، هه‌موو ده‌وڵه‌تێك پێویسته له‌سه‌ری كۆششی زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵانسێك له‌نێوان پیشه‌سازیی به‌رگری و پاراستنی له هێرشی ئه‌لیكترۆنی رابگرێت و سیستمی به‌هێز دابنێت، چونكه پێموایه ئیسرائیل له‌و بواره‌دا خاوه‌ن توانایه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌رووی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه‌وه".
پێشتریش بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتبووی: "به‌رده‌وامین له پێشخستنی سیستمی چه‌كه‌كه زۆر پێشكه‌وتووه‌كانمان و له‌و بواره‌دا پێشكه‌وتنی زۆرمان به‌ده‌ستهێناوه و به‌هۆی چه‌كه‌كانمان ده‌ستمان ده‌گاته هه‌موو نه‌یاره‌كانمان".
هه‌روه‌ها له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیبووی: "به‌رده‌وام ده‌بین له پێشخستنی سیستمی به‌رگریی و چه‌كه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاسایشی هاووڵاتیان و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بپارێزین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو "مووشه‌كی Arrow 3 به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرایه‌وه، ئیسرائیل توانایه‌كی به‌هێزی له ھێرشكردن و به‌رگریدا هه‌یه. بۆیه با دوژمنانمان بزانن، ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌مان ده‌كه‌ن، ده‌ستی گورزوه‌شێنی ئیسرائیل ده‌گاته هه‌موو ئه‌وانه‌ی هیوای رۆژی ره‌شمان بۆ ده‌خوازن و ئێمه‌ش لێپرسینه‌وه‌یان لێده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو: "له‌نێوان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكادا هاوكاریی پته‌و هه‌یه له‌بواری پیشه‌سازیی جه‌نگیدا و سوپاسی هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان ده‌كه‌ین كه بۆ بره‌ودان و تاقیكرنه‌وه‌ی سیستمه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل له‌وانه‌ش Arrow 3 هاوكارییان كردووین".
K24