کۆریای باکوور بەهۆی تەلەڤزیۆنەوە هەڕەشەی لەسێدارەدان لە خەڵکی دەکات

 کۆریای باکوور بەهۆی تەلەڤزیۆنەوە هەڕەشەی لەسێدارەدان لە خەڵکی دەکات
دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور بەهۆی سەریرکردنی تەلەڤزیۆن هەڕەشەی لەسێدارەدان لە بەشێک لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەیان دەکەن.



بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (تەلەگراف)ی بەریتانی، هاووڵاتییانی هەرێمی هوانگهای لە رۆژئاوای کۆریای باکوور، کە هاوسنوورن لەگەڵ کۆریای باشوور، بە نهێنی سەیری کەنالەکانی باشوور دەکەن.



دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور لەڕێی پێکهێنانیتیمی هۆشیارکردنەوە، بە هاووڵاتییانیان راگەیاندووە، سەیرکردنی تەلەڤزیۆنەکانی کۆریای باکوور دەبێتە ئەگەرێ بۆ لەسێدارەدانیان.



لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.



باسنیوز
Top