ڕووسیا.. 75مین ساڵیادی شکاندنی گەمارۆی سەر شاری لینینگراد بەڕێوەچوو
لەو نمایشە سەربازییەدا، کە نزیکەی 2500 سەرباز بەشدارییان تێدا کرد، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی و ئامێری جەنگیی، لەناویاندا 80 لەو ئۆتۆمبێل و ئامێرانەی لەو جەنگەدا (کە ڕووسەکان ناویان ناوە جەنگی نیشتمانی 1941 - 1945)بەشدار بوون، لەگەڵ کەتیبەیەکی تانک لە جۆری T34 و موشەکهاوێژی کاتیۆشا، نمایش کران.
75 ساڵ پێش ئێستا، لە جەنگی دووەمی جیهانی و لە ڕۆژی 27ی کانوونی دووەمی ساڵی 1944 هێزەکانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو توانیان هێڵەکانی بەرگریی سوپای ئەڵمانیا تێک بشکێنن و شاری لینینگراد ئازاد بکەن، کە ماوەیەکی زۆر بوو لە لایەن سوپای نازییەکانەوە گەمارۆ و ئابڵووقە درا بوو.
باسنيوز