به‌شێك له دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا له ڤەنزوێلا گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان
دوای هەفتەیەک لە بەڕێوەچونی خۆپیشاندان لە ڤەنزوێلا 22ی ئەم مانگە، ئەمەریکا بە فەرمی خوان گوایدۆ سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزویلای بە سەرۆکی کاتی ناساند، ئەوە وای لە نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا کرد ئاگاداری دیپلۆماتكارانی ئەمریکا بکاتەوە کە وڵاتەکەی جێبهێڵن.
دوای ئەو بڕیارەی مادورۆ ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكارانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كاراكاس گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان، تا یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە نێوان نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکایەتی ئێستا و خوان گوایدۆ، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی لە وڵاتەکەی خۆیان دەمێننەوە.
دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا لە ڤەنزوێلا تا یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە وڵاتەکەی خۆیان دەمێننەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڤەنزوێلا رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی 72 كاتژمێر له 25ی كانوونی دووه‌م كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ڤەنزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆه‌وه دیاریكرابوو ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكارانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كاراكاس گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ردوو وڵات ماوه‌ی 30 رۆژیان دیاریكردوه بۆ دانوستان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی نوسینگە له كاراكاس و واشنتۆن بۆ راییكردنی كاروباری بازرگانی و كاره‌كانی كۆنسولخانه‌كان.
هه‌ردوو وڵات ماوه‌ی 30 رۆژیان دیاریكردوه بۆ دانوستان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی نوسینگە له كاراكاس و واشنتۆن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڤەنزوێلا دەشڵێت، تا ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه دیاریكراوه به‌شێك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئەمەریکا به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان، جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته كه هه‌ردوولا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وا پێویسته له میانی 72 كاتژمێردا ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش ڤەنزوێلا جێبهێڵن.
خەندان