حەسەن نەسروڵڵا: مەسەدە داوای کۆبوونەوەی لێکردوین

حەسەن نەسروڵڵا: مەسەدە داوای کۆبوونەوەی لێکردوین
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی رایدەگەیەنێت، دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا، ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) داوای کۆبوونەوەی لێکردون.

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین ئاشكرای کرد "نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا، لە بەیروت داوای کۆبوونەوەی لێکردوین".

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی، گوتیشی: "مەسەدە هەوڵیداوە لەگەڵ رووسیا و عێراقیش رێکبکەوێت".

نەسروڵڵا هەروەها راشیگەیاند: "هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی فورات لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە پاڵپشتی دەکرێن و هێڵەکانی پەیوەندیی لەنێوان سوپای سووریا و هێزە کوردییەکان کراوەتەوە".

لەبارەی داواکاری تورکیاش بۆ گەڕاندنەوەی رێککەوتنی ئەدەنە لەگەڵ سووریا، حەسەن نەسروڵڵا گوتی "تاکە چارەسەر رادەستکردنی ناوچەکانی باکووری سووریایە بە سوپای سووریا. هێزەکانمان و سوپای سووریا دەتوانن شەڕی باکووری سووریا یەکلایی بکەنەوە".








K24
Top