چارەنووسی رەشی کچیکی ئوسترالی کە بۆ بینیی سوارچاكی خەونەکانی چووە پاکستان
به گوێرهی راپۆرتی دەیلی مەیل، لارا هاڵ، تەمەن 30 ساڵان، دهكهوێته داوی گرووپێکی راوکەری ئۆنلاین و بە بەڵێنێکی درۆیینە لەگەڵ پیاوی خەونەکانی و به بیانووی دابینكردنی ژیانێکی پڕ لە خۆشیی، بۆ پاکستان رادەکێشرێت.
لارا، لەگەڵ خێزانەکەی کێشەی دەبێت بۆیە لەگەڵ کوڕێکی پاکستانی بە ناوی "سەجاد" ئاشنا دەبێت، سەجاد پێی دەڵێت کە 5 خانووی هەیە و گرێبەستی کڕینی خانووێكیشی پیشاندهدات، گوایه لە ئەسپانیا كڕیویهتی و پێی دەڵیت: "دەتوانین لەوێ ژیان بەسەر ببەین"، تەنانەت چەند وێنەیهکی خانووەکەش بۆ کچەکە دەنێرێت. كچهكهش پێی سهرسام دهبێت، بۆیە بڕیار دەدات بچێتە پاکستان.
کاتێک کچەکە دەچێتە پاکستان چاوەڕێی ماڵێکی گەوەرە دەکات، بەڵام دەبینێت کە 20 نەفەر لە 5 ژوور ژیان دەکەن، ماڵێکی پیس و بۆگەنی دەبێت و لەوێ وەکو بەندکراوێک بەند دەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێت، چەند مانگیش وەکوو كۆيلەى سێکسی مامهڵهی لەگەڵدا دەکرێت.
لە یەکەم دەرفەتدا پەیوەندی لەگەڵ نوێنهرایهتی ئوسترالیا لە پاکستان دەگرێت، بەڵام به گوتهی كچهكه، ئەوان هیچ وەڵام و یارمەتییهکیان نەداوە.
لارا له ههوڵهكانی بۆ رزگاربوون لهو دۆزهخه بهردهوام دهبێت و لە کۆتاییدا توانیی پەیوەندی به پۆلیس بكات رزگاری بێت.
bas news -