فەرەنسا: گەمارۆی نوێ لەدژی ئێران دەگرینەبەر
بەپێی هەواڵی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، ژان ئیڤ لۆدریان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "ئەگەر بێت و گفتوکان لەبارەی پرسی مووشەکی بالستیکی ئێران ئەنجامێکیان نەبێت، ئێمە ئامادەین لێبڕاوانە گەمارۆی نوێ لە بەرانبەر ئێران بگرینە بەر و ئەوانیش ئەمە بە باشی دەزانن".
هەر لەم پەیوەندییەدا پێشتر دیپلۆماتە ئەورووپییەکان ئاشکرایان کردبوو، فەرەنسا، بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا سەرقاڵی تاوتوێی گرتنەبەری گەمارۆی ونێ لەدژی ئێرانن.
ئێران لە پەرچەکردار بەو هۆشدارییەی فەرەنسا لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی ئەو وڵاتە ڕای گەیاند ئەگەر بێت و ئەورووپا گەمارۆی نوێ لەدژی تاران بگرێتەبەر، کۆماری ئیسلامی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پاریسدا دەکات".
لەمبارەوە بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوێنێ هەینی 2019.1.25 جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە بەرنامەی مووشەکیی ئێران لایەنی بەرگریی هەیە، بە هۆی ئەوەی گەرەنتیی ئاسایشی ئەو وڵاتەیە، بۆیە پەرەی پێ دەدەین".
باسنیوز