ترەمپ وادەی کردنەوەی دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکای راگەیاند

ترەمپ وادەی کردنەوەی دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکای راگەیاند
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ دیموکراتەکان گەیشتونەتە رێککەوتن و تا 15 ی مانگی داهاتو دامودەزگاکانی حکومەت دەکرێنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، لەگەڵ دیموکراتەکان گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ کردنەوەی دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی بۆ ماوەیەکی کاتی تاوەکو لەو ماوەیەدا لە کۆنگرێس بە ڕێککەوتنێک دەگەن.

لەگەڵ دیموکراتەکان گەیشتوینەتە رێککەوتن بۆ کردنەوەی دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی

ئاماژەی بەوەشکرد، تا 15 ی مانگی دوو دامودەزگاکانی حکومەت دەکرێنەوە، هیواشی خواست تا ئەو کاتە دیموکراتەکان رازیبن بە پەسەندکردنی بوجەیەک کە تیایدا پارە دابینبکرێت بۆ دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنوری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچبەرانی نایاسایی.

تا 15 ی مانگی دوو دامودەزگاکانی حکومەت دەکرێنەوە

ترەمپ راشیگەیاند، بژارەیەکی دیکەی بەهێزی هەیە، بەڵام ناخوازێت لە ئێستادا بەکاریبهێنێت، ئەویش ڕاگەیاندنی باری نائاسایی‌-یە کە بوار بە سەرۆک دەدات فەرمان بە سوپا بکات بۆ دروستکردنی ئەو دیوارە.

بژارەیەکی دیکەی بەهێز هەیە، بەڵام ناخوازم لە ئێستادا بەکاریبهێنم

بەپێی بڕیارەکەی ترەمپ لە ئێستادا دەبێت هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سینات بە پـرۆژە بڕیارێک پەسەندبکەن بۆ کردنەوەی کاتی دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی، پاشان ڕەوانەی کۆشکی سپی بکرێت تاوەکو سەرۆک واژوی بکات و ببێتە بڕیار.








خەندان
Top